پێویستیی کاردانەوەی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بە تیرۆریزم لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران پێیداگرت لەسەر پێویستیی هاتنەمەیدانی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا.
سەید عەبباس عەراقچی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووریی ئێکۆدا وتی: زیاتر لە یەک ساڵە کە ناوچەکە و جیهان شایەتی جەنایەتی پەتپچڕاو، بێوێنە و دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە و دوابەدوای ئەوەش دژ بە خەڵکی لوبنان بوونە و هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە لوبنان، شایەتی جم و جۆڵی گرووپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکان لە سوریا بە پاڵپشتی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بووین کە پێویستی بە وشیاری و هەواهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە و کاردانەوەی خێرا و کاریگەری کۆمەڵگای جیهانییە. سەید عەبباس عەراقچی لە درێژەدا وتیشی: لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سەرۆکایەتیی کاتی ڕێکخراوی ئێکۆمان لە ئەستۆ بووە و بە هەموو تواناوە هەوڵمان داوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە گرینگەکانی ئەم ڕێکخراوە گەورە ناوچەییە لە ئاراستەی یەکدەنگی و یەکپارچەیی و ئاسوودەیی و ئاسایشی خەڵکی ناوچەکە و ئێکۆ.