عێراقچی : ئێران درێژە ئەداتە داکوکی خۆی لە سووریا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتووێژی ڕاستەوخۆی بووە جەختی کرد ئێران هەروا بەردەوامە لە هەڵوێستی داکوکیکارانه ی لە نەتەوە و حکومەتی سووریا .
سەید عەباسی عێراقچی ئەمڕو لە پەراوێزی دانیشتنی دوحە وتی : وتووێژگەلێکی زۆر ئاشکرا و ڕاستەوخۆم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە و دانیشتنێکی چڕوپڕم لە گەڵ میری قەتەر یووە و تەوەری سەرەکی هەر دوو دیدارەکە ڕووداوەکانی سوریا و پرسەکانی هاوپەیوەند بە سورویا بوو بۆ وێنە پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا و بەرگرتن لە شوێنهاتە ئەگەرییەکانی هەر جۆرە گۆڕانکاری لە ناوچە . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ئێستاکە لە قوناغێک داین کە هەموو خەریکی بیروڕاگۆڕینەوە ن و زووە کە بڕیارێک بدرێت گوڕانکاریە مەیدانیەکان بە شێوەیەکی خێرا خەریکە ڕوو ئەدات . عێراقچی وتیشی ئێمە هەروا درێژە ئەدەین بە لاگریەکانمان لە نەتەوە و حکومەتی سوریا و خەریکی ڕاوێژ و بیروڕاگۆڕینەوەین لەو بارەوە . ناوبراو وتی لە نێوان وڵاتانی ناوچەدا نیگەرانی و بەرژەوەندیگەلی هاوبەش لەبارەی سووریا هەیە و ئێمە لێکی ئەدەینەوە