کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر پیش ده سبه کاربوونی لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆ بوویەوە
کانونی یهکهم 12, 2024 06:14 Asia/Tehran
بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئێران، فەرامەرز ئەسەدی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستنیشانکرا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڕیارێک فەرامەرز ئەسەدی-ی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دیاری کرد.
فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەر لە چوونی بۆ شوێنی ئەرکە نوێیەکەی و دەستبەکاربوونی، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە کۆ بوویەوە.
لە دیدارەکەدا، ئەسەدی ڕاپۆرتێک لەبارەی بەرنامە و پلانەکانی وەک کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر پێشکێشی عێراقچی کرد.
فەرامەرز ئەسەدی، لە جێگەی نەسروڵڵا ڕەشنوودی وەک کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار دەبێت کە بەم دواییانە ئەرکەکەی کۆتاییهات و گەڕایەوە ئێران