ڕێبەری شۆڕش: ڕووداوەکانی سوریا بەرهەمی ژووری فەرمانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس له خه لکی ئێران وتی: ڕووداوەکانی سوریا بەرهەمی ژووری فەرمانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە وپەرەی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە.
بەڕێزیان وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی ئاشکرای حکومەتێکی دراوسێی سووریا لە و ڕووداوگەلە وتیان سەرەڕای ئەوە نیشانەگەلێکی زۆر هەن کە نیشان ئەدات پیلانگێڕ و داڕێژەی ڕووداوەکان ژووری فەرمانی سەرەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە.
ڕێبەری شۆڕش ڕەفتاری زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکان لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا یان بە یەکێک لەو بەڵگانە ناوبرد و فه رموویان ئەگەر ئەوان داڕێژەری ڕووداوەکانی سوریا نەبوون، بۆچی بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکە بێدەنگ نەبوون ، و بە بۆردومانکردنی سەدان ناوەندی ژێرخانی، فڕۆکەخانە، ناوەندی توێژینەوە، ناوەندەکانی ڕاهێنانی زانستی و ناوچەکانی تری سوریا لە ڕاستیدا دەستوەردانیان لە ڕووداوەکانی ئێستادا کردووە؟