عێراقچی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا نابێت ببێتە هۆی شکستی حکومەتی نیشتمانی لەم وڵاتەدا
وه زیری ده ڕه وه ی ئێران وتی: ڕێگای ده ڕچوون له قه یرانی ئێستای سوریا، پاراستنی یه کگرتوویی و ڕۆحی پێکه وه ژیان له نێوان روله کانی ئه م خاکه له ڕێگای هه ڵبژاردنی ئازاده وه بۆ دیاریکردنی چاره نووسی داهاتووی ئه م وڵاته له لایه ن هه موو چین و توێژه کانی جەماوەرە .
سەید عەباسی عێراقچی لە یاداشتێکدا لە ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبناندا نووسیویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای سوریا و فەلەستین، جیهانی ئیسلام بە توندی نیگەرانە لە داهاتووی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا. ئەو خەڵکەی لەم جوگرافیایەدا دەژین،چەندین سەدە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی جیهانی ئیسلامیدا هەبووە و هەیانە .
چەن دەیەیە بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی مافەی دەسەڵاتداری و سەروەریان لە ئەنجامی گواستنەوەی قەیرانی جوولەکە و مەسیحییەکان لە ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم زەبری قورسیان لێ دراوە .
عێراقچی لە درێژە دا نووسی : لە هەموو ئەم ساڵانەدا ڕژێمی زایونی هەمیشە خاکی فەلەستینی داگیرکردووە و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەو دراوسێکانی پێشێل کردووە. دڕندەییەکانی وەک هۆلۆکۆستی ترسناکی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە ١٤ی ئوکتوبری ٢٠٢٤ نموونەی مۆدێرنی کۆمەڵکوژی نازییەکانە لە "کەمپی غەززە" . ئێستاش شاهیدی دەستدرێژی ڕژێمی زایونین بۆ سەر خاکی وڵاتێک کە ڕووبەڕووە لەگەڵ هەلومەرجی سەختی ڕووخانی حکومەتێک و لەدایک بوونی حکومەتێکی دیکە .