ئیسلامی : ئاژانس ،بێ لایەنی خۆی بپارێزێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434119-ئیسلامی_ئاژانس_بێ_لایەنی_خۆی_بپارێزێت
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە کاردانەوە لە حاند وتە نوێیەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی جەختی کرد : ئاژانس دەبێ بێ لایەنی خۆی بپارێزێ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2024 15:38 Asia/Tehran
  • ئیسلامی : ئاژانس ،بێ لایەنی خۆی بپارێزێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە کاردانەوە لە حاند وتە نوێیەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی جەختی کرد : ئاژانس دەبێ بێ لایەنی خۆی بپارێزێ

موحەمەدی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بڕیارنامەی 2231 دوو بەشی هەیە  کە بریتیە لە قەبووڵ کردنی  بەرتەسکیگەلێک لە لایەن  ئێرانەوە بۆ متمانە چێ کردن لە باتی هەڵوەشانەوەی بایکوتەکان و ئەنجامدانی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەروتیشی : ئەمە  قەبووڵکراوە نیە  کە دامەزراوەیەکی نێونەتەوەی    بە شێوەی هاندەرانە  تەنیا سەرنج بداتە  بەشێک لە بابەتەکە و ئاماژە نەکاتە   بەشە  سەرەکیەکەی  کە  بە جێ نەهێنانی  ئەرک و بەڵێنی لایەنەکانە . بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئەم دواییانە لە وتووێژێکدا وتویەتی کە ئێران  پیتاندنی ئورانیومی  نزیکە لە ئاستی سەربازی  و بە خێرایی بەرەو وڵاتێکی خاوەن چەکی  ناڤۆکی دەڕواتە پێشەوە .