ڕەتکرانەوەی بانگەشەی بێ بنەما ودۆژمنکارانەی ئینگلیزو ئوسترالیا لەلایەن ئێرانەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو بانگەشانەی وا لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئوسترالیا و ئینگلیز سەبارەت بە تاران باس کراون ، بە بێ بنەماو ناڕاست زانی و بە درۆی خستنەوە.
«ئیسماعیل بەقایی» ڕۆژی هەینی، لە ھەڵوێستێکی میدیاییدا ، تیشکی خستە سەر داکۆکیی بەردەوامی ئینگلیزو ئوسترالیا لە کرداری نایاسایی، تاوانکاری و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو، گەلەکۆمەو هەڵوێستی یەکلایەنەیانی لە بەرامبەر ھەڵمەتی بەرگریکارانەی ئێران دوابەدوای دەستدردرێژکارییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی شەرمەزار کردو پێی داگرت: ھەڵمەتی بەرگریکارانەی ئێران لە قەواخی «وەعدەی سادقی یەک و دوو» بە تەواوی لەگەڵ بنەمای بەرگریی ڕەوادا یەک دەگرێتەوەو ھاوتەریب لەگەڵ مافی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا ئەنجامی گرتووە.
«بەقایی» وتیشی: سەرچاوەو ھۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، بەردەوامیی داگیرکاری و فراوانخوازیی ڕژێمی زایۆنییە کە هەموو جارێک بە پشتیوانیی هەمە لایەنەی ئەمریکا، ئینگلیز ، ئوسترالیا و هەندێکی تر لە وڵاتانی ڕوژئاوا ئەنجامی گرتووەو لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوو خۆی لە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین و دەستدرێژیی بۆ سەر لوبنان و سووریا و یەمەندا بینیوەتەوە. بێ ھیچ گومانێک وا ھەڵدەگرێ ئینگلیزو ئوسترالیاولایەنگرانی دیکەی ئەم ڕژێمە بە ناوی هاوبەش و هاودەستی تاوانە قێزەونەکانی ئیسرائیل وەڵام بدەنەوە.