عەراقچی: ئێران داکۆکی دەکات لە بەرەی خۆڕاگری
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە هەموو تواناوە پاڵپشتی لە بەرەی خۆڕاگری و خەڵکی یەمەن دەکات. هەرچەن یەمەنییەکان ئەوەیان سەلماند کە پێویستیان بە هیچ یارمەتییەک نییە و سەرباری ڕەوشی دژواری ئابووری و سەربازی لە سەر پێی خۆیان ڕاوەستاون و خۆڕاگری دەکەن.
سەید عەبباس عەراقچی لە پەراوێزی چواردەهەمین کۆبوونەوەی سەرانسەریی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی سیاسیی هێزە چەکدارەکاندا وتی: خەڵکی یەمەن بە پشت بەستن بە مووشەک و کەرەستەی جەنگیی بەرەڤانیی خۆجێیان لەو کاتەوە کە باهۆزی ئەقسا دست پێ بووە ڕۆڵێکی بێوێنەیان لە بەرگری و پشتیوانی کردنی خەڵکی فەلەستین گێڕاوە.
ناوبراو وتیشی: تەنانەت کاتێک ئەوانە لە ژێر تووندترین بۆردومانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی- زایۆنیدان بە مووشەکی سازکراو لە وڵاتی خۆیانەوە ناخی خاکی فەلەستینی داگیرکراو دەپێکن. عەراقچی وتی: یەمەنییەکان واوەتر لەو شتەی زۆر کەسێک بیریان لێدەکردەوە لە بواری بەرگری کردن لە ئارمانجی فەلەستین دەرکەوتن و ئەو هەنگاوانەی ئەوان لە پێناو پشتیوانی کردنی خۆڕاگری، حەماس و ئارمانجی فەلەستین هەڵیانگرت بێوێنە بوو تا ڕادەیەک کە زۆر کەس هەر چاوەڕێیان نەدەکرد.