پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆسی ویەکەمین کۆبوونەوەی سەرانسەری نوێژ
مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پەیامێکدا بۆ سی ویەکەمین کۆبوونەوەی سەرانسەری نوێژ، لە کاروکردەی ڕاستگۆیانەی حوجەتوۆلئیسلام وەلموسلیمن موحسێن قەرائەتی ڕێزونوێژخوینانی بەبەجێهێنان وخوێندنی نوێژی بەیانی ڕاسپیری کرد
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لەپەیامێکدا بۆ سی ویەکەمین کۆبوونەوەی سەرانسەری نوێژ، وێڕای ڕێزگرتن لە کاروکردەی ڕاستگۆیانەی حوجەتۆلئیسلام موحسێن قەرائەتی ، نوێژخوینانی بە خوێندنی نوێژی بەیانی وپاڕاستنی سەرنج وحوزۆری دڵ بۆ شوێندانەری نوێژ لە ناودڵ وگیان وکاروکردەی تاکی وکۆمەڵایەتی ڕاسپێری کرد وئەم قسانەی زۆرتر بۆ گەنجان وتازەلاوان بوو.
دەقی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەم جۆرەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
شوکربۆ خوا کە زەنجیرەی مۆبارەکی کۆبوونەوەکانی نوێژ لە درێژایی ساڵان دا بەردەوام بوو وئەم کاروکردە ڕاستگۆیانەیەی بەڕێز قەرائەتی بووەهۆی بەرەکەت وبەوجۆرە کە چاوەڕوانی دەکرا، بەردەوام بوو وهیوادارین بەرەکەتەکانی هەروا درێژەی هەبێت.
ڕاسپێری ئەم ، یەکەم بەجێ هێنان وخوێندنی نوێژی بەیانیە ، دوهەم هەوڵ لە پاڕاستنی سەرنج وحوزۆری دڵ،نوێژخوێن بزانێ لەگەڵ کەسێک قسە دەکات کە خاوەنی هەموو جیهان وڕۆژی پەسڵانە. نوێژ بەم دوو تایبەتمەندیە کارتێکەری دەبێت لە ناو دڵ وگیانی نوێژخوێن وئەوکات لە کاردەکردەی تاکی وکۆمەڵایەتی کارێگەر دەبێت. ئەم ڕاسپیریەم زیاتربۆ گەنجان وتازەلاوانە . هیوادارم تەوفیق وسەرکەوتنی خودایی ئەوانیش بگرێتەوە.
السلام علیکم والرحمەاللە
سەییدعەلی خامنەیی