پێداگریی عەراقچی لە سەر پەرەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و چین
بیروڕا گۆڕینەوە لەبارەی پرسە دوولایەنەکان و پرۆسەی جێبەجێکرانی بەرنامەی هاوکاریی تۆکمە و تەواوی ئێران و چین و وتووێژ لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچە و جیهان، بە گرینگترین ئامانجەکانی سەفەری دوو ڕۆەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چین ڕاگەیاندراوە.
«سەید عەبباس عەراقچی» وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی وتووێژ و ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی چینی سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە ، کە گەیشتە پکەن وتی: ئێمە بەردەوام لە هەموو پرسە ناوچەیی وجیهانییەکدا وتووێژ و راوێژی نزیکمان لەگەڵ چین هەبووە و ئەمڕۆیش بە سەرنجدانی ئەو باروودۆخە هەستیارەی لەئارادایە، بڕیارمان داوە لەگەڵ چینییەکان بیر و ڕا بگۆڕینەوە.
عەراقچی بە ئاماژە بە ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچە و باروودۆخی هەستیاری نێودەوڵەتی وتی: پێویست بوو لە دەسپێکی ساڵی تازەی زایینییەوە وتووێژمان لەگەڵ لایەنی چینی هەبێ بۆ دەسخستنی ئامادەیی پیویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشە و گرفتانەی کە بێگومان هەم لە ئاستی ناوچەکە و هەم لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرەوڕوویان دەبینەوە.