کانونی دوھەم 14, 2025 16:12 Asia/Tehran
  • ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی گەیشتنە تەبایی

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشی مافەوانی ڕایگەیاند: ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی گەیشتوونەتە تەبایی لە سەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی هەڵگیرانی بایکۆتەکان لە سەر ئێران.

کازم غەریب ئابادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: خولی سێهەمی وتوێژەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی لە ژنێڤ بەڕێوەچوو. ئەم وتوێژانە جددی، شەفاف و بنیاتنەر بوون. لەگەڵ ئەوەی چووینە نێو هەندێک وردییاتەوە، ئایدیاکانی دوو گۆڕەپانی هەڵگرتنی بایکۆتەکان و هەروەها مەسەلەی ئەتۆمیشمان خستە بەر باس و لێکدانەوە کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر پێویستن. هەر هەموویشمان لەسەر ئەوە تەبا بووین کە دانوستان دەبێ دەست پێ ببێتەوە و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەبێ کەشێکی لەبار لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە بێتە ئاراوە و بپارێزرێ، و هەروەها ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی کە دانوستانەکان دەبێ بەردەوام بێ.

سەرپەیڤ