دەسپێکرانی وتووێژی سەرۆک کۆمارانی ئێران وتاجیکستان
وتووێژ وڕاوێژکاری سەرۆک کۆمارانی ئێران وتاجیکستان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی دوای پێشوازی ڕەسمی ئیمام عەلی ڕەحمان لە مەسعود پزیشکیان دەسپێکرا.
مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی ڕابردوو چوارشەممە بۆ ئەنجام دانی گەشتی ڕەسمی دوو ڕۆژە هاوڕێ شاندێکی پلە بەرز گەیشتە تاجیکستان ولەلایەن ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆکی کۆماری ئەم وڵاتە پیشوازی لیکرا.
بڕیارە لەم خولە لە وتووێژەکانی نێوان دوو سەرۆک کۆمار وشاندە پلە بەرزەکەی دوو وڵات لە بارەی پێوەندی دوو لایەنە، ناوچەیی ونێونەتەوەیی وتووێژ بکەن. هەروەها دوای کۆتایی وتووێژەکان بڕیارە بەڵگە وسەنەدەکانی ڕیککەوتنامەکانی نێوان دوو وڵات لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وکۆماری تاجیکستان مۆر بکرێت وپزیشکیان وئیمامعەلی ڕەحمان لەگەل پەیامنێران وتووێژ بکەن.باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاجیکستان لە لێکدانەوەی بەرنامەکانی سەفەری سەرۆک کۆمار بە پەیامنێرانی ئیرنای وت: لەبەرنامە ڕێکوپێککراوەکان بۆ ئەم سەفەرە دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی تیجاری، وەبەرهێنان وگەشتیاری بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە چالاکانی ئابووری ووەبەرهێنەرانی ئێرانی وتاجیکستانی لە سەروبەندی بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکاریەکان وئاڵووێری ئابووری وبازرگانی .
.