خولی تازەی وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435115-خولی_تازەی_وتووێژەکانی_ئێران_و_ئوروپا
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی وێڕای ئاماژە بە وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕابردوو، ئامادەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی هاوپێوەند بە نەهێشتن و لابرانی بایکۆتەکانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2025 13:21 Asia/Tehran
  • خولی تازەی وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی وێڕای ئاماژە بە وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕابردوو، ئامادەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی هاوپێوەند بە نەهێشتن و لابرانی بایکۆتەکانە.

کازم غەریب ئابادی وتی: ئێران هەردەم ئامادەی دانوستانەو ئەگەرلایەنەکانی دیکەش ئەو ئامادەییان هەبێ، دانوستانەکان جێبەجێ دەکرێن و بەئاکام دەگەن.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە هەمووانیش ئاگادارن کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ئاشتیانەیە، وتی: بایکۆت و گەمارۆی یەکلایەنەو نایاسایی بەدژ ئێران، ئامانجەکانی خۆی مسۆگەر نەکردووە.

غەریب ئابادی هەروەها جەختی کرد، بەرواری بەڕێوەچوونی خولی تازەی وتووێژەکانی ئێران و ئوروپا بە ڕاوێژکاریی دوولایەن، دیاری دەکرێ.