کانونی دوھەم 28, 2025 17:04 Asia/Tehran
  • پەردەلادران لە مووشەکی دژەزرێی بەدر

لە قۆناغی کۆتایی مانۆڕی ئاسایشی، هێرشبەرانە و گەڕۆکی هێزی زەوینیی ئەرتەشدا، مووشەکی دژەزرێی بە ناوی بەدر بە سەرکەوتووتی چووە قۆناغی بەکارهێنانەوە؛ ئەم مووشەکە توانای ئەوەی هەیە کە ئامانجەکانی لە مەودایەکی دوو کیلۆمەتریدا تیابەرێ.

جێگری بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی هێزی زەوینی ئەرتەش وتی: لە مانۆڕی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ناوچەی گشتی ڕۆژاوای ئێراندا هەموو چەشنە کەرەستەی جەنگی و چەکی ئەم هێزە لە بواری کوپتەری، درۆنی، مووشەکی دژە زرێ، ڕۆباتیک و هەروەها دیتن لە شەو پەردەیان لە سەر لادراوە. ئەمیر سەرتیب کەریم چشەک بە ئاماژە بە کۆتای هاتنی سەرکەوتووانەی مانۆڕەکە ڕاشیگەیاند؛ مانۆڕی دوو قۆناغی ئاسایشی، هێرشبەرانەوە و تەواو گەڕۆکی هێزی زەوینیی ئەرتەش بە سەرکەوتوویی تەواو بە گەیشتنە هەموو ئامانجە لە پێشەوە داڕێژواەکانی لە لایەن یەکەکانی بەشدار لەم مانۆڕە کۆتایی هات.

سەرپەیڤ