کانونی دوھەم 31, 2025 20:22 Asia/Tehran
  • عەراقچی: پشتیوانی حکومەتی دڵخوازی خەڵکی سوریاین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە پاڵپشتی و داکۆکی دەکەین لە هەر حکوومەتێک کە دڵخواز و جێمتمانەی خەڵکی سووریا بێ.

سەیدعەباس عەراقچی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی:  ئێمە لە هەر حکوومەتێک کە لە لایەن خەڵکی سووریاوە پشتیوانی لێ بکرێت و لە پاوەجێی و یەکپارچەیی خاکی سووریایش پاڵپشتی و داکۆکی دەکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها باسی ئامادەیی ئێرانی کرد بۆ یارمەتیدانی فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە و  پیرۆزباییشی کرد لە خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە لەبەر سەرکەوتنیان و  گەڕاندنەوەی دیلە فەلەستینییەکان لە چوارچێوی مامەڵەی دیلبەدیلدا.

سەیدعەباس عەراقچی ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی دۆحەی قەتەری کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و هەروەها ژمارەیەک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لەم وڵاتەدا دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ