ڕێبەری مەزنی شوڕش: لەگەڵ دەوڵەتێکی وەک ئەمریکا نابێ وتووێژ بکرێت
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان وتووێژلەگەڵ ئەمریکا وشیارانە، ئاوەزمەدانە و شەرافەتمەندانە نییە .
حەزرەتی ئایەتوڵڵاخامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نێو کۆڕی فەرماندەران وفەرمانبەرانی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە ئەزموونی بێ ئەنجامی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا لە دەیەکانی نەوەد و هەوڵێی ئەمریکا بۆ بن پێ کردنی هەموو بەڵێنەکانی ، پێداگرییان کرد:ئەزموونی بەرنامەی ناڤۆکی ئەوە دەسەلمێنێ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا هیچ گرفتێک لەوان گرفتی ئابووری و ژیان چارەسەرناکات کەوایە ڕێگەچارەی گرفتەکان هەوڵی بەرپرسانی کارامە و هاوڕێیەتی گەلی یەکگرتووە کە ئینشائەڵڵا ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان شایەتی ئەم یەکێتی و یەکگرتووییە دەبین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی دووساڵ وتووێژ و سەرەتی دان و دان بە خۆداگرتن کە دەسکەوتێکیشی نەبوو، بە پێویست زانی و فەرموویان : ئەمریکا هەمەر ئەو پەیمانانەی کە کەم وکۆڕیشی هەبوو بن پێ کرد و لێی دەرکەوت کەوایە وتووێژ لەگەڵ وەها دەوڵەتێک ئاوەزمەندانە و وشیارانە و شەرافەتمەندانە نییە و نابێ لەگەڵی وتووێژ بکرێت .
بەڕێزی وێرای ئاماژەدان بە قسەکانی سەرۆک کوماری ئێستای ئەمریکا سەبارەت بە دڕاندنی پەیماننامەی ناڤۆکی ، فەرموویان :بەرلەوەش دەوڵەتی پێشووتری ئەمریکا کە پەیماننامەکەی قەبووڵ کردبوو جێ بەجێی نەکرد و ئەو بایکۆتانەی ئەمریکا کە بڕیار بوو هەڵوەشێتەوە ، هەڵنەوەشایەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پێداگرییان کرد ، ئەمریکییەکان لەبارەی ئێمەشەوە بڕیار دەدەن و هەڕەشە دەکەن ، بێ گومان ئەگەر هەڕەشەمان لێ بکەن هەڕەشەیان لێ دەکەین، ئەگەر ئاسایشی گەلی ئێمە بخەوشێنن ئێمەش ئاسایشی ئەوان دەخەوشێنین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی نەخشەی جیهان فەرموویان : ئەم کارەی ئەوان قەت ڕاستەقینە نییە و تەنیا لەسەر کاغەز نووسراوە، هەڵبەت ئەوان سەبارەت بە ئێمەش بڕیار دەدەن قسە دەکەن و هەڕەشە دەکەن.