ئێران وتاجیکستان ڕێککەوتننامەی هاوکاری گەشتیاریان مۆرکرد
ڕێککەوتننامەی هاوکاری گەشتیاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران وکۆماری تاجیکستان بە ئامادەبوونی وەزیری کەلەپوری فەرهەنگی ، گەشتیاری وپیشەی دەستکردوسەرۆکی لێژنەی گەشتیاری حکومەتی تاجیکساتن مۆرکرا.
ئەم ڕێککەوتننامەیە بە مەبەستی گەشەی هاوکاریەکانی گەشتیاری ، بەهێزکرانی پێوەندی ئابووری وفەرهەنگی ، وناساندنی بارستا سروشتی ومێژووییەکانی دوووڵات مۆرکرا/.
بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ، ئێران وتاجیکستان سەبارەت بە گۆڕێنەوەی زانیاری تەکنیکی لە بەشی گەشتیاری ، لەوان ئەنجومەنە چالاکەکان، تۆڕەکانی گەشتیاری ونوسینگەکانی خزمەت گوزاری موسافیرەتی کارئەنجام ئەدەن .
هەروەها دوو لایەن ڕێککەوتن کە سالانە تۆڕێکی ئاشناکردن بۆ دەکەس لە چالاکانی گەشتیاری ومیدیایی هەردووک لا بەڕێووە بچێت.ڤیزای ئێران وتاجیکستان بە تازەیی هەڵوەشاوەتەوە . بارستای گشت وسەفەرکردن لە نێوان دوووڵات لە حاڵی ئێستاکەدا زیاتر لە ٨ هەزارکەسە.
.