قالیباف لەبەیڕوت" ئاسایشتی لوبنان وەرزداری خۆڕاگری حیزبۆڵڵایە
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە خۆڕاگری خەڵکی غەززە ولوبنان ڕێزی گرت ووتی: ئەمڕۆ شایەدی سەقام، ئاسایشت وهیوا بۆ گەشەپیدانی لوبنانین کە ئەم دەستکەوتانە قەرزداری خۆڕاگری وپاوەجیی حیزبۆڵڵا وخەڵکی ئەم وڵاتەیە.
" محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای گەیشتنی بە فڕگەی بەیروت ، بە ئاماژەدان بە شکستی گەڵاڵەکانی ڕژێمی زایۆنیی وتی: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی پیشتر قسەی زۆری کردبوو کە پەلامار ئەکەینە سەر باشووری لوبنان، لوبنان لە ناو دەبات وحەماس لە ناو دەبات، بەڵام ئەمڕۆکە خۆشحاڵێن کە لە دۆخێکدا هاتوومەتە بەیڕوت کە خەڵکی غەززە ولوبنان بە خۆڕاگری خۆیان ، دوژمنیان ناچار بە پاشەکشە کرد.
وتیشی: ئەمڕۆ شایەتی سەقام ، ئاسایشت وهیوابۆگەشەسەندن لە لوبنانین کە ئەم دەستکەوتانە قەرزداری خۆڕاگری وپاوەجیی حیزبۆڵڵا وخەڵکی ئەم وڵاتەیە. قاڵیباف بە پیداگری لەسەر پێوەندی مێژوویی وقوڵی چەند ساڵەی ئێران ولوبنان ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرکۆدەنگیەک کە لە نێوان حکومەت ، پەرلەمان وخەڵکی لوبنان بێت، پشتیوانی وداکۆکی دەکات وئامادەیە هەتا هاوکاریە دوو لایەنەکان لە سەروبەندی بەدی هاتنی گەشە وئاسایشت لە لوبنان بەهێزتربکات.