شوبات 23, 2025 14:07 Asia/Tehran
  • عەراقچی : ڕێووڕەسمی ئەمڕۆ پیشان ئەدات کە خۆڕاگری وحیزبۆڵڵا زێندویە

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کاتی گەیشتنە بەیڕوت لە بارەی ئەسپەردەکرانی تەرمی ڕێبەرانی خۆڕاگری ڕایگەیاند کە ئەم ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکرانە پیشان ئەدات کە خۆڕاگری وحیزبۆڵڵا زێندوویە ووەفادارە بە ئارمانجەکانی.

 
سەیید عەباس عەراقچی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ڕێبەرانی خۆڕاگری سەفەری کردووە بۆ بەیڕوت ، لەکاتی گەیشتنی لەم بارەوە وتی: ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئێرانەوە لە لایەن خەڵکی ئێران لە بەیۆت بۆ ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ڕێبەرانی خۆڕاگری ئامادەبووم.

بەڕێز قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسیش دێت بۆ لوبنان . ناوبراو وتی: زۆرێک لە خەڵکی ئێران ئەمڕۆ هۆگریان بووکە بەشداری بکەن لەم ڕێووڕەسمە هەتا ئەم دوو قارەمانەی خۆڕاگری ئەسپەردەی خاک بکەن. عەراقچی وتی: ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم تەرمانە ئەمڕۆ نیشان ئەدات کە خۆڕاگری وحیزبۆڵڵا زێندویە ووەفادارەبە ئارمانجەکانی خۆی وڕێگای خەبات وخۆڕاگری بەردەوامە.  

 

 

سەرپەیڤ