شوبات 26, 2025 19:44 Asia/Tehran
  • بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی

جێگری سەرۆک و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە و بەرنامەی ئەتۆمی ئێمە لەژێر چاودێری ئاژانسدایە و ڕۆژانە پشکێنەرانی ئاژانس لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بەپێی خشتەی ڕێککەوتن ئامادەن .

محەممەد ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە دەستکەوتێکی گرنگ کە پەیوەندی بە گازی هیلیۆمەوە  لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەیە، هەروەها سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەورووپا گوشارەکانی بۆ ئاژانسەکە چڕ کردووەتەوە کە ڕاپۆرتێکی گشتگیر پێشکەش بکات. هیوادارین کە ئاژانس  بەشێوەیەکی پیشه ییانه   بجوڵێتەوە ، وەک لە یاساکەدا هاتووە و خۆی لە سیاسی کردن  و لایەنگری بپارێزێت، و نەبێتە سەرچاوەی فشار و کردەوەی نایاسایی بەرامبەر بە هیچ وڵاتێک بۆ وێنە   وڵاتی ئێمەش . هاوکارییەکانمان بەردەوامە، و بەرنامە ئەتۆمییەکەمان لە ژێر چاودێری ئاژانسدایە، و پشکینەرانی ئاژانس ڕۆژانە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەمان ئامادەن، بەپێی خشتەی ڕێککەوتنەکە .

سەرپەیڤ