ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: بزووتنەوەی نیشتمانی نەمام چاندن پێویستە بە جددی وەربگیرێت و بەردەوام بێت
ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی لە ڕۆژی دارستان سێ نەمامیان چاند
ئایەتوڵڵا خامنەیی پاش چاندنی ئەو نەمامانە، نەمام چاندنی بە کارێکی قازانج بەخش و بەسود بۆ داهاتوو و سامان درووستکەر زانی و جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدانی جددی بە بزووتنەوەی نەمام چاندنی نیشتمانی کردکە ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی شەهید ڕەئیسی دەستی پێکرد وتی: پێویستە هەموو خەڵک وەک کارێکی دوروست و شیاو بەشداری لە پرسی نەمام چاندن بکەن بۆ ئەوەی بە زیادکردنی ژمارەی نەمامەکان، ژینگە و ژیان تازە و پاک و خاوێن ببێتەوە." ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە نەمام چاندن وەبەرهێنانێکی قازانج بەخشە بە شێوەی جۆراوجۆر و درووستکردنی سەروەت وسامانە، فەرمووشیان: "چاندنی نەمام بۆ هەر ئامانجێک ، چ بۆ سوود وەرگرتن لە بەرهەم و مێوەی دارەکان یان بەکارهێنانی دارە بەنرخەکانی، کارێکی تەواو قازانج بەخشە کە تێیدا هیچ زیانێکی نییە". ڕێبەری شوڕشی ئیسلامی جەختی کرد لەسەر بەجددی وەرگرتنی بزووتنەوەی نەمام چاندنی نەتەوەیی کە لە سەردەمی شەهید ڕەئیسی دەستی پێکرد، و فەرمویان: ئەم پلانە کە لە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، نیشان دەدات کە چاندنی یەک ملیار نەمام لە ماوەی چوار ساڵدا دەکرێت جێ بە جێ بێت و هەروەها دەزگاکانی حکوومەتیش دەبێ لەم ڕووەوە یارمەتی خەڵک بدەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە هۆشداری لە بڕینی نەمام و گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بو زە وی تر ، فەرمویان بڕینی دارەکان جگە لە حاڵەتە تەکنیکی و پێویستەکان، زیان و مەترسییە و دەبێت ڕێگری لە لەناوبردنی دارستانەکان و گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بکرێت.