وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : هیچ نامەیەک لە ترامپەوەنەگەیشتووەتە دەستمان
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا لە وەڵام بەم پرسیارە کە ئایا نامەی ترامپ نێردراوە بۆ ئێران ، وتی: نا ، نامەیەک نەهاتووە.
ئیسماعیل بەقایی لە بارەی هەڕەشە وگۆڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران وتی: هەڕەشە وکەڵک وەرگرتن لە زۆر بەپیی هەموو یاسا وڕیساکان قەدەغەیە وسەرپیچکاری لە ئاستی نێودەوڵەتیە .
شوناس وماهیەتی سیاسەتوانانی ئەمریکایی گیچەڵ سازکەرانە وسەرنج نەدان بە یاساوڕێساو مافی نێودەوڵەتیە. ڕێکاری ئێستاکەی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە هەمبەر ئێران پیشاندەری جیدی نەبوونی ئەوان بۆ وتووێژە ووتووێژ لە ژێر گوشارو هەڕەشە بی مانایە.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە ئیزنی هەمەدیسانی نەدا بە عێراق بۆ کڕینی هەمدیسانی گاز لە ئێران ووتی: بە گشتیی ئەم جۆرە بیروڕادەربڕینە ، دانپیدانان بە یاساشکینی وجەنایەت کردنە لە دژی مرۆڤایەتی. بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا هیچ پاسادانەوەیەکی یاسایی ومافەوانی نیە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قەڵاچوو وکوشت وبڕی عەلەویەکان لە سووریایش وتی: ئەم جۆرە کاروکردانە ،مسۆگەرانە مەحکوم وشەرمەزار ئەکەین چۆن کاروکردەی توندئاژویانە وقەڵاچوو لەدژی کەسانی سیڤیل وناسەربازی هیچ پاسایەکی نیە. ئەم جۆرە هەڵس وکەوتانە بارودۆخی ئاسایشتی لە سووریا شڵەژاوتر دەکات.