شەرمەزارکردنی کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ دژی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەردەوامیی کەڵک وەرگرتنی ئامێرانەی ئینگلیز و ئاڵمان و هێندێکی تر لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە میکانیزمەکانی مافی مرۆڤ بۆ سەپاندنی گوشاری سیاسی بۆ سەر وڵاتانی ڕوولە گەشە مەخابنی دەربڕێ .
ئیسماعیل بەقایی هەوڵەکانی ئینگلیز و ئەڵمانیای بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەکی دژە ئێران لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ شەرمەزار کرد و ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەیەی بە هۆی ناڕاست بوونی ئەو بانگەشانەی بە بێ بایخ و نا یاسایی زانی . ئەم دیپلۆماتکارە باڵایەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە کردەوەی ئینگلیز و ئاڵمان و کانادا و دامەزرێنەران و لایەنگرانی دیکەی ئەم بڕیارنامەی دژە ئێران لە دوو ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە کارەساتی جۆراوجۆری مافی مرۆڤ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بە تایبەت جینۆساید لە غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی لوبنان و سوریا وتی کە نە بەریتانیا کە خۆی یەکێکە لە گەورەترین لایەنگرانی سیاسی و دارایی و چەکەمەنی ڕژێمی زایۆنیستی و نە ئەڵمانیا کە خۆی دووهەمین ل دابینکەری ئەو چەکانەیە کە لە جینۆسایدی ڕژێمی زایونی دا بەکارهێنراون، هیچ پێگەیەکی ئەخلاقییان نییە بۆ فێرکردنی کەسانی دیکە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.