نیسان 08, 2025 17:06 Asia/Tehran
  • دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا؛ ڕۆژی شەممە لە عومان

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕۆژی شەممه به شێوەی ناڕاستەوخۆ له عومان به ڕێوه دەچێت و ئێران تەنیا بەم شێوەیه دانوستان دەکات.

عەباس عەراقچی دانوستانی ناڕاستەوخۆی بە شێوازێکی ئاسایی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا زانی و جەختی کرد کە ئامانجی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆ ناڕەواکانە. عەراقچی هەروەها وتیشی: ئەگەر لایەنی بەرامبەر راستبێژانە بێتە مەیدانەوە، گەیشتن بە ڕێککەوتن نەگونجاو نییە. ئەم وتووێژانە بە ناوبژیوانیی وەزیری دەرەوەی عومان و ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ترەمپ بەڕێوەدەچێ.

سەرپەیڤ