عەراقچی :دانۆستانەکانی مەسقەت تاقیکاریەک بۆ ڕاستبێژی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد تەنیا پرسی نێوان ئێران و ئەمریکا پرسی ناڤۆکی و هەڵوەشانەوەی بایکوتەکانە
سەید عەباسی عێراقچی لە دانیشتنێکدا لە گەڵ زاستوەران و چالاکانی مێدیایی ئەلجەزایر وێڕای ئاماژە بە کردەوەی ڕوون و بەرپرسانەی ئێران لە چالاکیە ناڤۆکیەکان و پێشینەی چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی : وتووێژەکانی داهاتوو لە مەسقەت دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستبێژی و جیدی بوونی ئەمریکا لە گەڕانەوە بۆ دیپلوماسی. عێراقچی هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە لاگری ڕوژئاوا لە ڕژێمی زایونی دەسدرێژکاریە پەیتاپەیتاکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەلەستین لوبنان سوریا و یەمەنی ئیدانە کرد و جەختی کرد لەسەر پێویستی یەکگرتووی ئومەتی ئیسلامی بۆ بەرەنگار بوونەوەی پاوانخوازی و جینوساید . ناوبراو لاگری لە خوڕاگری نەتەوەی فەلەستین و لوبنانی بە ئەرکی ئیخلاقی و یاسایی سەر شانی هەموو حکومەتەکان زانی .