نیسان 12, 2025 16:28 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : وتووێژەکانی ئەمڕۆی مەسقەت بۆ ڕاگەیندرانی هەڵوێستە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاپوڕتێکدا لە ڕەوتی وتووێژەکانی ناڕاستەوخوی نێوان شاندی ئێرانی و ئەمریکایی لە عومان وتی : چاوەڕوانی ئەوە نین کە ئەم خولە لە وتووێژەکان درێژ خایەن بێت

 ئیسماعیلی بەقایی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران وتی   وتوێژی شاندی ئێرانی و ئەمریکایی دوانیوەڕوی ئەمڕو شەمە کاتژمێر  سێ و بیست خولەک دەس پێی بوو  ناوبراو وتی ئامانجی  شاندی ئێرانی لەو وتووێژانە دیارە  و  ئەوەش دابینی بەرژەوەندی نیشتمانی ئێرانە .  ئێمە دەرفەتێکی   ڕاستەقینە و ڕاستبێژانە بە دیپلوماسی  ئەدەین  بۆ ئەوەی  بە وتووێژ بتوانین پرسی ناڤوکی لە لایەک و گرینگتر لەوە   بایکوتەکان هەڵبوەشێنینەوە . ناوبراو وتیشی  ئێران بەردەوام  سەلماندویەتی  پێبەندی دیپلوماسیە و ئەم هەڵوێستەی  ئێران لەم دوو دەیەدا  بە  باشی  سەلمێندراوە . وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوەی ئێران جەختی کرد ئەم وتووێژانە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر جیدیەت و مەبەستی خۆی نیشان بدات . ناوبراو وتی ئەمە دەسپێکێکە  و سروشتیە کە لەم خولەدا  دوو لا  هەڵوێستی  بنەمایی خویان لە ڕێگای نێوبژیوانی عومانی ڕادەستی یەکتر بکەن . بویە چاوەڕوان نین ئەم خولە  لە وتووێژەکان درێژ خایەن بێت .

سەرپەیڤ