وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ فواد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سەرجەم جیهان بیرورای گۆڕییەوە.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمدواییەی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت ڕایگەیاند کە خولی داهاتوویش هەر لە لایەن عومانەوە میواندارێتی دەکرێت. وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئێران، ڕێبازەکەی تاران بۆ پێبەندبوون بە دیپلۆماسی و دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی بە بەرز نرخاند و بە ستایشی ڕۆڵی عومان لەم پرۆسەیەدا، هیوای دەربڕی کە ئەم پێوەندی و وتووێژانە بە هۆی ستراتژیی بنیاتنەری هەموو لایەنەکان، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەموو ناوچەکە دابنێت. هەروەها فواد حسێن لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.