بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵووێرە تیجاریەکانی پارێزگەی کوردستان لەگەڵ عێراق
جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان بارستای ئاڵووێرەکانی بازرگانی پارێزگا لە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتی عێراقی زیاتر لە پێنج ونێو ملیارد دوڵار ڕاگەیاند ووتی: لە دامەزرانی پایانەکانی هەناردەکرانی بەرهەمەکانی کشتووکاڵی پشتیوانی ئەکەین .
ئەرسەلان ئەزهاری بەڕاگەیاندنی ئەمەکە بارستای ئاڵووێر کردنی بازرگانی پارێزگا لە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتی عێراق زیاتر لە پێنج ونێو ملیارد دوڵار بووە هەروەها جەختی کرد: بە سەرنج دان بە سنووری هاوبەشی پارێزگا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، لە دامەزرانی پایانەی هەناردەکرانی بەرهەمەکانی کشتووکاڵ بۆ وڵاتی عێراق لە سنوورەکانی پارێزگا پێشوازی ئەکەین .
ئەزهاری هەروەها پیداگرت بە گەڵاڵەڕێژیە ئەنجام دراوە کان وتووێژی ئابووری نێوان شاندە ئێرانی وعێراقیەکان پێشبینی دەکرێت بارستای ئاڵووێری تیجاری پارێزگەی کوردستان لەگەڵ عێراق هەرێمی کوردستان بەرز بێتەوە.