نیسان 17, 2025 15:22 Asia/Tehran
  • بەقایی : پێوەندی ئاست باڵای ئێران و ڕووسیا لە سەر پایەو بنەمای پتەو دایە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران نووسیی: پێوەندی ئاست باڵای ئێران وڕووسیا لەسەر پایە وبنەمای پتەو " تیگەیشتن وڕێزی بەرامبەر" و" بەرژەوەندی هاوبەش" ی دوو نەتەوەدایە.

" ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی سەفەری " سەیید عەباس عەراقچی" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ڕووسیا وتی: وەزیری کاروباری دەرەوە بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی فیدراسیۆنی ڕووسیا، دراوسێی وشەریکەی ستراتژی ئێران ، لەبارەی مژارەکانی بەر بەرژەوەندی دوو وڵات سەفەری کردووە بۆ موسکۆ. ناوبراوپیداگرت ، پێوەندی ئاست باڵای ئێڕان وڕووسیا لە سەر پایە وبنەمای پتەوی تێگەیشتن وڕێزی بەرامبەر وبەرژەوەندی هاوبەشی دوو نەتەوە دایە. 

سەرپەیڤ