نیسان 18, 2025 09:15 Asia/Tehran

لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، محەممەد ئیسلامی پیداگرت ، چاوەڕوانی ئێران لە ئاژانس لەبەرچاوگرینی بی لایەنیە.

" محەممەد ئیسلامی " سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ئەتۆمی وڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ خۆلی تازە لە وتووێژ وڕاوێژکاریەکان بۆچارە سەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان تاران وئەمڕێکخراوە تەکنیکیەیان بە سەرەنجام گەیاند، دوای ئەم دیدارە ئیسلامی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ گروسی ، بەئاماژەدان بە دەوری ناوبراو لە ڕەوتی وتووێژەکان وتی: چاوەڕوانی هەمیشەیی ئێران لە ئاژانس لەبەرچاو گرتنی بی لایەنی و ئاکاروڕەفتاری حیرفەئیە. 

ووشەو بڕگە گەلێک بە کارنەبردرێت کەبێتە هۆی ڕق ونەفرەت وکەڵکی ناشیاو وەرگرتنی بەدخوازانی ئێران وکێشە وئاستەنگ وتەوژم سازکردن لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران . لەم بوارە لەگەڵ بەڕێز گروسی هاوبیروڕابووین وبەرێزیان بیروڕای ئێمەیان پشت ڕاست کردەوە. گروسیش بە ئاماژەدان بە هاوکاری ئێڕان لەگەڵ ئاژانس وتی: زۆرخوشحاڵێن کە هەل ودەرفەتی وا ڕەخسا هەتا دانیشتنێکی زۆر سازەندە وبەکەڵکمان لەگەڵ ئەندازیار ئیسلامی دا هەبێت، هەروەها دوێنێ وتووێژی قوڵ وڕاستبێژانەمان لەگەڵ دکتۆر عێراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوە ئەنجام دا و لەبارەی چۆنیەتی داکۆکی وپشتیوانی ئاژانس لە وتووێژەکانی ئەمدواییە وتووێژمان کرد. 

ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، بەرلە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ " محەممەد ئیسلامی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ڕەوتی دوایین دەستکەوتەکانی ئەم پیشەسازیە لە بەشەکانی زەنجیرەی سوتەمەنی ناڤۆکی ، وزە وکارەبا، تواناییەکانی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی ئاوی قورس ولاوەکەکان ، دەرمانسازی ڕادیویی ، تەکنۆلۆژیای پلاسما ، جێبەجێ کردنی تیشکەکان ، چەکی ئەتۆمی، لەیزر، کوانتوم وتەکنۆلۆژیاکانی کوانتومی، کشتووکاڵی ناڤۆکی وخێرایی پیدرانی پیشەسازی، نزامی ئیمنی ناڤۆکی وبەشەکانی تری تەکنۆلۆژیا تازەکانی ئەم بوارە ئاگادار کرایەوە.  

سەرپەیڤ