گروسی: ئاسۆی پۆزتێڤ و ئەرینی ئەبینم بۆ بەئەنجام گەیشتنی وتووێژەکان لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438036-گروسی_ئاسۆی_پۆزتێڤ_و_ئەرینی_ئەبینم_بۆ_بەئەنجام_گەیشتنی_وتووێژەکان_لەگەڵ_ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەدان بە قۆناخی هەستێاری ئێستاکە، هیواداری دەربڕی کە وتووێژەکانی ئێران وئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەرینی وپۆزتێڤ بگات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 18, 2025 09:31 Asia/Tehran
  • گروسی: ئاسۆی پۆزتێڤ و ئەرینی ئەبینم بۆ بەئەنجام گەیشتنی وتووێژەکان لەگەڵ ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ئاماژەدان بە قۆناخی هەستێاری ئێستاکە، هیواداری دەربڕی کە وتووێژەکانی ئێران وئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەرینی وپۆزتێڤ بگات.

گروسی دوای دیدار لەگەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ناوکۆی هەوالنێران ئاماژەی دایە دەستکەوتەکانی ئێران لە بەشەکانی زانستی ووتی: دەستکەوتەکانی ئێران لە گەڵاڵەکانی زانستی بەتایبەت لە بەشی وزە، سەلامەت ودەرمان هەرئەو شتەیە کە ئێمە لە ڕێبازی کەڵک وەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی پێویستمان پییەتی. دوای سەردانیکردنی لەبڕیک لەم گەڵاڵانە کەوتمە ژێر کاریگەری وبۆ ئێمە گرینگە کە دەنگدانەوە بکەین بۆ ئەم سەرکەوتنانە .گروسی لە درێژە دا ئاماژەی دایە دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە بەشی پیداچوونە بە بەرنامە ناڤۆکیەکانی ئێران ووتی: ئاژانس توانیویەتی پیداچوونەوەی پێویست ئەنجام بدات وبەهاوکاری ئێران ، دڵنیا بین کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بەشێوەی ئاشتیخوازانە بەردەوام دەبێت. ئەم دەستکەوتانە هەنگاوی گرینگ لە ڕێبازی گەیشتن بە ڕیککەوتنە پاوەجیکان بووە.