نیسان 18, 2025 19:01 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە بنیاتنەر وەسف کرد و پێیداگرت کە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی بەردەم هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر پێوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ.

سەید عەباس عەراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوشانی ڕووسیی خۆی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، ئێمە بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆین و وتوووێژ و ڕاوێژی دوولایەنەی بەردەواممان هەیە.

عەراقچی وتیشی: بە واژۆکرانی پەیمانی تۆکمەی ستراتیژیک، پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا ئێستا لە ئاستێکی ستراتژیکدایە و ئاسۆیەکی درێژخایەن خراوەتەڕوو کە ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە ئێمە لەسەر ڕێگایەکی باش بەرەو هاوکاری درێژخایەن هەنگاو دەنێین و پێشهاتەکان کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا نابێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دیدارێکی باشم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیادا هەبوو و پەیامی مەقامی مەزنی ڕێبەریم ئاراستەی کرد. ئەم پەیامە لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیی دووقۆڵیی دەگرێتەوە و هەروەها ئاماژەیەکیش دەکاتە پرسە ناوچەییەکان.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتیشی: دانوستانەکانی نێوان پوتین و وەزیری دەرەوەی ئێران پیشاندەری زیندوو و چالاکبوونی بێ وێنەی وتووێژی سیاسی لە نێوان دوو وڵاتدایە.

سەرپەیڤ