نیسان 18, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • عەراقچی: سەرەڕای پەیامە پڕپارادۆکسەکانی واشینگتۆن، هەڵوێستەکانی سەر مێزی دانوستان ستانداردە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران پەیامگەلی پڕپارادۆکس و فرەمانای لە لایەنی ئەمریکایەوە پێدەگات، وتی ئەوەی لە سەر مێزی دانوستان دادەنرێ، پێوەری راستینەیە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەکان.

سەیدعەبباس عەراقچی، لە پرێسکۆنفرانسێکدا لە مۆسکۆ وتی: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە قسە و ڕادەربڕینی دژبەیەک و پڕپارادۆکس لە لایەنی ئەمریکاییەوە بەرگوێ دەکەوێ. بەرپرسانی ئەمریکایی دەبێ ئامانجەکانی ئەم هەڵوێستانەیان ڕوون بکەنەوە، بەڵام  ئەوەی لە سەر مێزی دانوستان باس دەکرێ، ئەوە پێوەری راستینەیە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەکان. 

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی لە دانوستانەکاندا ڕوون و شەفافە و هیچ نەگۆڕاوە، وتیشی: قسە و بۆچوونی ئێمە نەگۆڕاوە و ناگۆڕدرێ و ئێمە هەر ڕۆژەو قسەیەکی تازە ناکەین. ئێمە چاوەڕێی ئەوەش لە لایەنی بەرامبەرمان دەکەین کە لێبڕشتانە و بەردەوام ڕادەربڕینەکانیان لەگەڵ هەنگاوەکانیان لە دانوستانەکان هەواهەنگ و یەکئاراستە بکەن و تەنیا ئەو کاتەیە کە دانوستان دەتوانێ بچێتەپێشەوە و پێشکەوتنی بەسوودی هەبێ. 

سەرپەیڤ