پەیوەندی تەلەفۆنی عەراقچی لەگەڵ هاوتا ئیتالییەکەی
نیسان 20, 2025 16:29 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەری بەدەستهێنانی ئەنجام و دەسکەوتی باش لە دانوستانەکاندا هەیە، بێتوو نیازپاکی و واقیعبینی لەئارادا بێ.
سەید عەباس عەراقچی نوێنەری باڵای ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەیدا، سوپاسی هاوکاری و هەواهەنگیی عومان لە بەڕێوەبردنی ئەم خولەی وتووێژەکانی کرد و بە بنیاتنەر و پێشکەوتووانە وەسفی کرد. وەزیری دەرەوەی ئیتالیا وێڕای پێزانینی ستراتژیی ڕێک و درووستی ئێران، ئامادەیی ئیتالیا بۆ هەر جۆره هاوکارییەک لەپێناو بەردەوامبوونی ئەم ستراتژییەی ڕاگەیاند. دووهەمین خولی وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا دوێنێ لە باڵوێزخانەی عومان لە ڕۆم بەڕێوەچوو. ڕۆژی شەممەی داهاتوویش خولی سێیەمی دانوستانەکان دیسانەوە لە پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.