وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : داواکاری سەرەکی ئێمە لە هەر وتووێژێکدا هەڵگرتنی بایکۆتەکانە
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پیداگرت کە داواکاری سەرەکی ئێمە لە هەر دانوستان ووتووێژێکدا هەڵگرتنی بایکۆتە نایاسایی و زاڵمانەکان لە دژی ئێرانە .
" ئیسماعیل بەقایی " لە سەرەتای پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆیدا جەختی کرد: دانیشتنی کارناسیانە وتەکنیکی وهەروەها کۆبوونەوە ودانیشتنی ئاست باڵای" ویتکاف و عەراقچی" لە چوارچیوەی وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران وئەمریکا هەر دووک لە مەسقەت بەڕێوەئەچێت. ناوبراو وتی: داوکاری سەرەکی ئێمە لە هەر وتووێژ ودانوستانێک هەڵگرتنی بایکۆتە نایاسایی وزاڵمانەکان لەدژی ئێرانە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە هەروەها لەبارەی سەفەری وەزیری بەرگری عەرەبستان بۆ ئێران وتی: ئەم سەفەرە پیشاندەری بەئاکام وئەنجام گەیشتنی سیاسی دراوسیێەتیە کە لە لایەن ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانە پێوشوین گیراوە، ناوبرا ووتی: ڕامان ئەمەیە وڵاتانی ناوچە دەبێ بە پاڵپشتی بە تواناییەکانی خۆ ومتمانە ی بەرامبەر بە یەکتر لەڕێبازی سەقام وپاسەوانی کردن لەئەمنیەتی کەنداوی فارس وناوچە بجوڵنەوە.