وەزیری نەوت چوو بۆ موسکۆبۆ بەشداری کردن لە کۆمیسیۆنی هاوکاریە ئابووریەکانی ئێران وڕووسیا
موحسێن پاک نژاد وەزیری نەوت وسەرۆکی لایەنی ئێرانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریە ئابووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وفیدراسیۆنی ڕووسیا پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارەمی مانگی گۆڵان بە مەبەستی بەشداری کردن لە هەژدەهەمین دانیشتنی ئەم کۆمیسیۆنە ودیداروڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسی گەیشتە موسکۆ/.
کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە موسکۆ وبڕیک لەکاربەدەستانی وەزاڕەتی وزەی ڕووسیا – کە سەرۆکایەتی لایەنی ڕووسی کۆمیسیۆنی هاوبەشیی هاوکاریەکانی ئابووری لەگەڵ ئێرانیان لە ئەستۆدایە – لە فڕگەی نێودەوڵەتی ونوکووای موسکۆ لە پاک نژاد پێشوازیان کرد. وەزیری نەفەت بڕیارە لە سەفەر بۆ موسکۆ وێڕای دیدار وڕاوێژکاری لەگەڵ بڕیک لە کاربەدەستانی ڕووسیا لەوان ئیلکساندر نواک جێگری سەرۆک وەزیران وتسویلیوف وەزیری وزەی ئەم وڵاتە دیدار ووتووێژیان هەبێت.١٧ هەمین کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریەکانی ئابووری ئێران وڕووسیا، ڕەشەممەی ١٤٠٢ لە تاران بە میوانداریەتی وەزاڕتی نەفەت بەڕێوەچووبوو/.