تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی ، گیانلەدەستدانی چوار کەس و بریندار بوونی 516کەس
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە باشووری ئێران ڕوویدا و بە دوای ئەو ڕووداوە ئوڕژانس و دەزگەی فریاگوزاری دەریایی و ئاسمانی و هەروەها تیمی کاردانەوە ، خێرا ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران .
بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای هورموزگان بە وتنی ئەوەی کە هەموو دامەزراوەکانی فریاگوزاری وڵات بۆ وێنە مانگی سوور بە هەموو ئیمکاناتەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی فریاگوزاری جێگیربوونە ڕایگەیاند تەقینەوەی توند لە بەندەری شەهید ڕەجایی تا ئێستا 516 برینداری لێی کەوتووەتەوە . بڕێک لە سەرچاوەکان باسی گیانلەدەسدانی چوار کەسیان کردووە لەو ڕووداوەدا ئەو هەواڵە هێشتا پشت ڕاست نەکراوەتەوە . پیزیشکیان سەرۆک کوماری ئێران وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە خۆی و هاودەردی لە گەڵ زیان دیتووانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە پارێزگای هورموزگان فەرمانی لێکدانەوەی دوخەکە و هۆی ڕووداوەکەی دەرکرد و وەزیری ناوخۆی ئێرانیش وەک نوێنەری تایبەت بۆ لێکدانەوەی وردی ڕووداوەکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرا .