ئێران: وەلانرانی ئوروپییەکان لە وتووێژەکان ، بژاردەی خۆیان بوو
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خۆلی چوارەمی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بەڕێوە ئەچێت وتی : وەلانرانی ئەوروپیەکان لەم وتووێژانە بژاردەی خۆیان بووە.
"ئیسماعیل بەقایی " لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆیدا وتی خولی چوارەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئێران وئەمریکا لە مەسقەت بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئێران ونوێنەری تایبەتی ئەمریکا " ستیۆ ویتکاف" بەڕێوە ئەچێت.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پیداگرت: لە وتووێژەکان لەگەڵ شاندی ئەمریکایی لەبارەی هیچ وردیاتێک ڕێککەوتن ناکرێت، مەگەر ئەوەی کە چوارچیوەی گشتیی داخوازیی ئێمەی تیدا لەبەرچاو بگیردرێت. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە وهەروەها داکۆکی بڕیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وئەمریکا لەم جەنایەتانە ی شەرمەزار ولە وبێدەنگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ئەم جەنایەتانە ڕەخنەی گرت.