May 02, 2025 19:08 Asia/Tehran
  • ئێران: پێبەندی دیپلۆماسین بەڵام هەڕەشە قەبووڵ ناکەین

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی مکوڕبوونی ئەمریکا لەسەر بەردەوام کردن و تاوپێدانی بایکۆتە نایاساییەکان، لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ پێبەندین بە دیپلۆماسی بەڵام هەڕەشەمان پێ قەبووڵ ناکرێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بەیاننامەدا وێڕای شەرمەزارکردنی ئابلۆقە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پێبەندبوون بە دیپلۆماسی و ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ درێژەپێدان بە دانوستانەکان، بەهیچ لەونێک پێملی شێوازگەلی داڕێژراو لەسەر بنەمای هەڕەشەو گوشار نابێ واتە ئەو ڕەوت و شێوازانەی لەدژ پرەنسیپەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافگەلی نێودەوڵەتین و بەئامانجی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران و پێشێلکرانی مافە مرۆییەکانی هاونیشتمانیانی ئێرانی گەڵاڵەڕێژی کراون.

لەو بەیاننامەدا هەروەها هاتووە: ئێران، درێژەی گەمارۆ نایاساییەکان و گوشارخستنەسەر هاوبەشە تیجاری وئابورییەکانی، لەلایەن ئەمریکاوە بەتوندی شەرمەزار دەکاو بە نیشانەیەکی دیکەی دەزانێ سەبارەت بە، لەسەر حەق بوونی گەلی ئێران بۆ بەدگومانی و بێ متمانەبوون بە ئەمریکا لە ڕەوتی دیپلۆماسیدا.

سەرپەیڤ