دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کومار و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هیندستان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕەوتی سەفەریەکەدا بۆ نیو دلهی لە گەڵ سەرۆک کوماری هیند دیدار و وتووێژیان کرد .
. سەید عەباس عەراقچی دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی هیندستان، لە دوایین سەردانی کاری خۆی بۆ هیندستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و وتووێژی کرد. عەراقچی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستانیش کۆبووەوە. لەم دیدارەدا عەراقچی بە ئاماژەدان بە مێژووی درێژخایەنی پێوەندیی شارستانی، مێژوویی و فەرهەنگیی نێوان ئێران و هیندستان، جەختی کرد لە سەر ئیرادەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارگەلێکی جۆربەجۆردا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوە بۆ هیندستان وتی: چەندین بەڵگەی هاوکاری بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارە ئابووری و گومرگی و تەندروستی واژۆ دەکرێن.