پزیشکان: دانوستاندن دەکەین بەڵام لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێمە بە هۆی هەڕەشە دەستبەرداری مافەکانمان نابین، وتی: ئێمە کڕنۆش بۆ مڵهوڕ نابەین.
مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی فەرماندەکان و کۆمەڵێک لە هێزەکانی هێزی دەریایی ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە تەنها لە کەرتی بەرگریدا بەکاربەر نین؛ بەڵکو لە دۆخێکداین کە بتوانین خزمەتگوزاری بەرگری پێشکەش بە وڵاتانی دیکە بکەین و ئەمەش سەرمایەیەکی ستراتیژییە بۆ داهاتووی وڵات. پزشکیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، ئێمە دانوستانکارین و دانوستان دەکەین، بەڵام هەرگیز لە هەڕەشە ناترسین. بیرۆکەی دوژمنان کە دەتوانن بە گوشار و تۆقاندن گەلی ئێران ناچار بکەن کە لە مافە ڕەواکانیان پاشگەز ببنەوە خەون و خەیاڵە. وتیشی، ئێمە بۆ ئەوە وەستاوین تا نیشانی بدەین کە بە پشت بەستن یە توانایی ناوخویی خومان توانای وەستانمان لەسەر پێی خۆمان هەیە و دەتوانین سەربەخۆ بژین