May 17, 2025 21:33 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: هەندێک لەو لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا لە سەفەرەکەیدا، شیاوی وەڵامدانەوە نین

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: بەشێک لەو لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە بە هیچ شێوەیەک شیاوی وەڵامدانەوە نین.

ڕێبەری مەزنی  شوڕشی ئیسلامی  ئێران  لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامۆستایان و بەرپرسانی بە شی  پەروەردە و فێرکاری  وتی: ئاستی وتارەکە ئەوەندە نزمە کە مایەی شەرمەزارییە بۆ وتاربێژ و مایەی  سەرشۆڕییە بۆ نەتەوەی ئەمریکا. من  کارم پێیان نییە  بەڵام پێویستە  سەرنج  بە یەک یان دوو ڕستە بدەین. ترەمپ ڕایگەیاند، دەیەوێت دەسەڵات بۆ ئاشتی بەکاربهێنێت؛ درۆی کرد. ئەو و بەرپرسانی ئەمریکی و حکومەتەکانی ئەمریکا، دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا بۆ کۆمەڵکوژکردنی غەززە، بۆ  شەڕنانەوە لە هەر شوێنێک کە  توانیان ، بۆ پشتگیریکردنی بەکرێگیراوانی خۆیان. بەم شێوەیە دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  لە درێژەی قسەکانیدا پرسیاری ئەوەی کرد، "ئەمریکییەکان کەی دەسەڵاتیان بەکارهێنا بۆ دامەزراندنی  ئاشتی؟" بەڵێ دەکرێ لە دەسەڵات بۆ ئاشتی و ئاسایش کەڵک وەربگیرێت. هەر بەم بونەوە   ئێمە، بە کوێری  چاوی دوژمنانمان،  بە یارمەتی خودا هەموو ڕۆژێک دەسەڵاتی خۆمان و دەسەڵات و هێزمەندی  وڵاتەکەمان زیاد دەکەین، . بەڵام  ئەوان ئەو کارەیان نکرد. ئەوان دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی بۆمبی دە تەنی بە ڕژێمی زایۆنی  بدەن  تا  بیڕژنێتە سەر منداڵانی غەززە، نەخۆشخانە، ماڵی خەڵک، لە لوبنان و لە هەر شوێنێک کە  بتوانن . ڕێبەری شۆڕش لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئەمریکا  ئولگویەک  پێشنیار  بە وڵاتە عەرەبییەکان  دەکات کە بە وتەی خۆی ئەم وڵاتانە بە بێ  ئەو ئولگوویە  تەنانەت دە ڕۆژەش بەبێ ئەمریکا ناتوانن بژین. ترامپ خۆیشی  لە سەفەرەکەیدا بۆ وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا  نەبێ  ئەمانە  بۆ ماوەی دە ڕۆژ ناتوانن خۆیان ڕابگرن. ئەمریکا ئەمانە ڕادەگرێت  . حەزرەتی  ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:  بە دڵنییاییەوە ئەم مۆدێلە ئەمریکییە  بۆ ناوچەکە شکستی هێناوە و بە هەوڵی گەلانی ناوچەکە، ئەمریکا دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت و  بە جێشی  دەهێڵێت  . بە دڵنیاییەوە لەم ناوچەیەدا سەرچاوەی گەندەڵی، سەرچاوەی شەڕ، سەرچاوەی ناتەبایی و ناکۆکی  ڕژێمی زایۆنیستییە. ڕژێمی زایۆنیستی کە  لووییەکی  شێرپەنجەیی مەترسیدار و کوشندە لەم ناوچە دایە  و دەبێ لە ڕیشە  وه وشک بێت و دەبێتیش .

سەرپەیڤ