May 20, 2025 19:30 Asia/Tehran

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهید ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری شەهید و شەهیدانی خزمەت بە ئامادەبوونی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (ره) بەڕێوە چوو.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی، بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە فەرمووی: کاربەدەستانی ڕۆژاوایی بانگەشەکاری بەرگری لە مافی مرۆڤ هەر ئەو کەسانەن کە پشتیوانی دەکەن لە کوشت و کوشتاری منداڵانی غەززە. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژەدان بە کەسایەتی و کارنامەی سەرۆک کۆماری شەهید و شاهیدانی خزمەت، باسی ڕاشکاوی و ڕاستبێژی شەهید ڕەیسی کرد و پێیشیداگرت: "بۆ تێگەیشتن لە گرنگایەتی ئەم کردەوەیە دەبێ بەراوردی بکەین لەگەڵ زمانی درۆزنی بەرپرسانی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی کە هاتووهاواریان سەبارەت بە بەرگری لە ئاشتی و مافی مرۆڤ گوێچکەی جیهانی کڕ کردووە، بەڵام چاویان داخستووە بە سەر کوژرانی زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵی مەزڵوم لە غەززەدا و یارمەتی جەنایەتکارانیش دەدەن."حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها سەبارەت بە شەهید ڕەییسی فەرمووی: "شەهید ڕەئیسی لە بواری دیپلۆماسیدا ڕاشکاوانە هەڵوێستی دەنواند و ڕێگای نەدەدا دوژمن ئەو هەلەی بۆ بڕەخسێ کە بانگەشە بکات ئێرانی بە هەڕەشە و وادە و فڕ و فێڵ هێناوەتە پێی مێزی دانوستانەوە."

حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە  ئامانجی لایەنی بەرامبەر لە سووربوونی لەسەر دانوستانی ڕاستەوخۆ ئەوەیە وابنوێنن ئێران تەسلیم بووە،  فەرمووی: "شەهید ڕەییسی ڕێگەی ئەوەی پێ نەدەدان، هەڵبەت لە زەمانی ئەو بەڕێزەشدا دانوستان بەڕێوە دەچوو کە بێ ئەنجام مایەوە کە ئێستاش پێمان وایە هیچ دەستکەوتێکی  نابێت و نازانین چ دەبێت."ڕێبەری شۆڕش هەروەها بە وشداریدان بە لایەنی ئەمریکایی دانوستانی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە خۆبواردن لە دەربڕینی ڕا و بۆچوونی هەڵیت و پەڵیت فەرمووی: "ئەو قسەی ئەمریکاییەکان کە ڕێگای پیتاندن بە ئێران نادەین، هەڵیت و پەڵیتە و لە وڵاتی ئێمەدا کەس چاوەڕێی ئیزن وەرگرتن لەم و لەو نییە و کۆماری ئیسلامی ئێران هەمان سیاسەت و ڕێبازی خۆی دەگرێتەبەر.

سەرپەیڤ