سەرۆک وەزیرانی پاکستان: دیپلۆماسی تاران بۆ ئاشتی ناوچەکە شیاوی ڕێزلێنانە
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای پێداگری لەسەر هاوپشتی و داکۆکی وڵاتەکەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە و جیهان، ڕ ێزی گرت لە دیپلۆماسی تاران بۆ دامەزرانی ئاشتی لە ناوچەکە و وتی : ئاسۆی ئابووریی دوو وڵات پێکەوە گرێ دراوە.
محەممەد شەهبازشەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەمڕۆ لە سەرووبەندی سەفەر بۆ تاران، لە وتووێژێک دا ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکی سەفەرەکەی بۆ تاران ڕێزگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ داکۆکی لە هەڵوێستی ئاشتیانەی ئێران لە ناوچە لە ماوەی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان پاکستان و هیندستانە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتیشی لەشەڕی ڕەگەزکوژی و کارەساتباری ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بە دژی غەززە و دواهاتەکانی ، لە تەنیشت کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاوەستاوە.
محەممەد شەهباز شەریف وتی: ئیسلام ئاباد و تاران داکۆکی کردن لە یەکتر لە پێوەندی لەگەڵ پرسەکانی هاوپێوەند بە ئومەتی ئیسلامی و هاوکارییەکانی ناوچەیی، درێژە پێ دەدەن.
ناوبراو وتیشی : بازرگانی هاوبەشی ئێمە نیزیکەی سێ میلیاردولارە و ئەم ڕەقەمە لە ماوەی سێ تا چوار ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پەرەی سەندووە.