جەختی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر ڕۆڵی گرنگی ئێران و میسر لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە جه خت کردن لەسەر ئەوەی که "هیچ لەمپەرێک لە بەردەم پەرە ی پەیوەندی له گەڵ میسردا نییه" وتی: ئێران و میسر ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە له پێناو دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه که دا و ئیرادەی کاربەدەستانی دوو وڵاتیش لەم پێناوە دایە .
سەید عەباس عەراقچی لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی لە قاهیرە، ڕایگەیاند، ئێمە لە هەوڵی فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسرداین، ئێستاش متمانەیەکی باش لە نێوان دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات هەیە، هەروەها ئیرادەیەکی جددی هەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە جاران.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی "هیچ ئاستەنگێکمان لەبەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ میسردا نییە"، وتی: هەوڵدەدەین هەندێک لەو ئاستەنگانە لاببەین کە لەم بوارەدا هەن و پێدەچێت ئەمە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕووبدات. وتیشی: ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو کاتێک کراوەترە، هەروەها وتی: ڕێککەوتین لەسەر فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی گەشتیاریدا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: له میانه ی دیدار له گەڵ به رپرسانی میسری، سەبارەت بە پرسه کانی فەلەستین، غەزە ، لوبنان و سوریا گفتوگۆمان کرد و جەختمان کرد لەسەر پێویستی ڕاگرتن و ڕووبه ڕووبوونه وه ی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی له فەلەستین و مافەکانی گەلی فەلەستین.
هەروەها "بەدر عەبدولعاتی"، وەزیری دەرەوەی میسریش لەو پرێس کونفڕانسەدا ڕایگەیاند: ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دۆسیەی ئێران لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت نەک چارەسەری سەربازی. وەزیری دەرەوەی میسر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و میسر، وتی: گۆڕانکارییەک لە نێوان هەردوو وڵات ڕوویداوە. ئەم پرسە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و ناوچەکەدایە. ئەم بابەتە گرنگییەکی زۆری هەیە. ناوبراو وتی: زۆر خۆشحاڵین کە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و وڵاتانی کەنداوی فارس بەرفراوانتر دەبێت.