ڕێبەری شۆڕش: پیشەسازیی ئەتۆمی پەیوەندیی بە نەتەوەی ئێرانە نەک ئەمریکا یان ئەوانی تر
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەیەکی گەورە و پڕ جۆش و خرۆشی خەڵک لە گڵکۆی پیرۆزی ئیمام خومەینی (ر.ە)، لە ڕوونکردنەوەی پرسی ناڤۆکی نەتەوەیی، خاوەندارێتی ئێران بە خولگەیەکی تەواو و سەربەرزانەی سووتەمەنی ئەتۆمی بە ئەنجامی باوەڕی نەتەوە و زانستوەرانی لاو بە ئێمە "دەتوانین" ڕاگەیاند
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە کاریگەرییە گرنگەکانی پیشەسازیی ناڤۆکی لەسەر پێشکەوتنی زانست و پیشەسازییەکانی دیکە، ئەو پلانە ئەتۆمییەی کە ئەمریکا ڕادەستی کردووە ، بە تەواوەتی دژی بنەمای ڕێنماییکاری " ئێمە دەتوانین زانی و جەختیان کرد پیشەسازیی گەورەی ئەتۆمی بێ پیتاندن بە کردەوە بێ کەڵکە و پێویستە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بزانن کە بۆ وەدی هاتنی ئامانجی سەرەکی خۆیان کە بریتییە لە کۆکردنەوەی پیشەسازی ئەتۆمی لە ئێران هیچ کارێکییان پێ ناکرێ . بەڕێزیان سوودەکانی پیشەسازی ئەتۆمیان تەنها لە بەرهەمهێنانی کارەبای پاک و هەرزاندا سنووردار نەکرد و فەرموویان: پیشەسازی ئەتۆمی پیشەسازییەکی دایک و سەرەکییە و بوارە جیاوازەکانی زانستە سەرەتاییەکان و ئەندازیاری وەک فیزیای ئەتۆمی، ئەندازیاری وزە، ئەندازیاری کانگا ، هەروەها تەکنەلۆژیای ورد و هەستیار لە ئامێرە پزیشکییەکان، هەوا فەزا وسینسوری ئەلیکترۆنی ورد، کەرتی پزیشکی و دەرمانسازی، و پیشەسازییەکانی هاوپەیوەند بە کشتوکاڵ و ژینگەوە لە خۆ دەگرێ . بۆیە دوژمنانمان بەنیازن ڕێگری بکەن لە دەستڕاگەیشتنمان بەو زانستانە. بەڕێزیان یەکەم قسە و داخوازییەکانی ئەمریکییەکان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بە بێبەشکردنی تەواوەتی ئێران لەم پیشەسازییە و سوودە جۆراوجۆرەکانی بۆ خەڵک و هەروەها بێکاری و بێهیوایی هەزاران گەنجی توێژەر و زانای لاوی بواری ئەتۆمی ناوبرد و فەرمووی : سەرکردە بێ ئەدەب و پرکیشه کانی ئەمریکا ئەم داواکارییە بە شیوازی جیاواز دووبارە دەکەنەوە. بەڕێزیان ناوه روکی داخوازی زۆرەملێی ئەمریکای بە دژایەتی لەگەڵ پێشکەوتن و دەوڵەمەند بوونی نەتەوەی ئێران زانی و جەختی لەوە کردەوە: ئێمە ڕاستیەکانمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی نەتەوەی ئێران تا ڕادەیەک لە ڕاستییەکان ئاگادار بکرێنەوە. ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی بە ئاماژە بە تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە وتی: ئەم ئاستە لە دڕندەکاری بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە. بەڕێزیان ئەمریکای بە هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی ناو برد وفەرمویان: هەر لەبەر ئەمەیە کە ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەمریکا دەبێ ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵێت.