عەراقچی: ئێران ئێستایش هەر پێبەندە بە پەیمانی قەدەغەی پەرە و ڕێککەوتنی سیستەمی چاودێری
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە هەواڵە ساختەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان و قسەکانی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە ئێران ئێستایش هەر پێبەندە بە پەیمانی قەدەغەی پەرە و ڕێککەوتنی سیستەمی چاودێری.
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی کاربەدەستانی ئەڵمان دژ بە وڵاتەکەمان و ئەو هەواڵە ساختە ودرۆیانەی بڵاویان کردۆتەوە، نووسی: ئێران ئێستایش هەر پێبەندە بە پەیمانی قەدەغەی پەرە و ڕێککەوتنی سیستەمی چاودێری بە پێی یاسای تازەی پەسەنکراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کە لە کاردانەوە بە پەلامارە نایاساییەکانی دژ بە دام و دەزگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن ئیسراییل و ئەمریکاوە پەسەن کرا، هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەبەر هەندێ هۆ و هەگەری ڕوونی وەک ئەمن بوون، تەنیا لە ڕێگای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشیی کۆماری ئسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیەماکەیەدا وتوویەتی ڕاستییەکەی ئەوەیە بۆ خەڵکی ئێران ئەوەی بەڕاستی "پەیامی تێکدەر" دەنێرێ و "ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک" تیا دەبات، تەواو ئاشکرا و ناسراوە.