عەراقچی: خولی تازەی دانوستان تەنیا بە ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی دادپەروەرانە گونجاو دەبێ
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خولی نوێی دانوستان تەنیا بە ئامادەیی دەربڕینی لایەنی بەرامبەر بۆ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی دادپەروەرانە گونجاو دەبێ.
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا نووسی: شەوی ڕابردوو لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپایی و هەروەها ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپادا ئەم خاڵانەم بە ڕوونی ڕاگەیاند: یەکەم ئەوەی کە ئەوە ئەمریکا بوو کە لەو ڕێککەوتنەی لە ماوەی دوو ساڵ و بە هەواهەنگیی یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٥گەیشتە ئەنجام، چووە دەرەوە نە ئێران. ئەوی دیکەیش ئەوەی کە ئەوە ئەمریکا بوو کە ژوەنی ئەمساڵ مێزی دانوستانی بەجێهێشت و لە جیاتی ئەوەدا بژاردەی سەربازیی هەڵبژارد نە ئێران. سێهەمیش ئەوەی کە هەر خولێکی تازەی دانوستان تەنیا ئەو کاتەی گونجاو دەبێ کە لایەنی بەرامبەر ئامادەیی تەواوی هەبێ بۆ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی دادپەروەرانە، هاوسەنگ و لە چوارچێوی بەرژەوەندی هەردوولایەندا.