وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەی ئێران و ئەورووپاییەکان لە ئەستەمۆڵ بەڕێوە دەچێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئێران لەگەڵ ٣ وڵاتی ئەوروپی لە ئەستەموڵی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی میوانێکی تایبەت بەڕێوەچوو. ئەم میوانە تایبەتە، یەسد موحەمەد ڕەزا سدیقی سابر، تاکە بە جێ ماوی بنەماڵەی سابر و برای زانستوەری ئێرانی شەهید کراو لە ئاستانەی ئەشرەفییە بوو. ئیسماعیل بەقایی لە سەرەتای دانیشتنە هەواڵی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەوروپا، وتی: ئاستی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ٣ وڵاتی ئەوروپی لە ئاستی جێگرانی وەزیرە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێزاریی خۆی بەرامبەر ئەوەی لە فەلەستین ڕوودەدات دەربڕی و وتی: لە دوو ساڵی ڕابردوودا شاهیدی جینۆسایدێکی بێوێنە بووین لە غەززە و ئەوەی لەم پرۆسەیەدا زیاد کراوە، کەڵک وەرگرتن لە خۆراکە وەک چەکێک بۆ کوشتنی فەلەستینییەکان.
زیاتر لە ١٤٠ ڕۆژە غەززە گەمارۆ دراوە و لەم ڕۆژانەدا گوێمان لە هاواری خەڵکی غەززە بووە. سەددیقی سابر لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتی: براکەم چالاکێکی زانستی بوو لە بواری میکانیکدا، برازاکەشم خوێندکاری نوخبەی بیرکاری ئێرانی بوو، من لە یەک ڕۆژدا تەرمی بنەماڵەکەمم کۆکردەوە. ناوبراو وتیشی ڕژێمی زایۆنیستی بە دڕندەیی تەواوەوە هێرشی کردە سەر ماڵی براکەم، جاری یەکەم لە تاران و جاری دووەمیش لە ئاستانەی ئەشرەفییە.
ئەمڕۆ هیچ شتێک لە ماڵی باوکمان نەماوەتەوە ئامانجی ڕژێمی زایونی تەنیا زانستوەران و لێکۆڵەرانی ئێرانی نییە، بەڵکو گەلی ئێرانە دەبێ لێرەدا ڕابگەیەنم کە ترەمپ و نەتانیاهۆ درۆیان لەگەڵ ئێوە کردووە. کام لەم زانایانە بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا بوون؟!"