ته‌مووز 25, 2025 16:20 Asia/Tehran

سەتەلایتی تێلێکۆمی ناهید ٢ لەلایەن سەتەلایتبەری سایۆزەوە لە بنکەی وێستۆچێنیی ڕووسیادا هاوژیرا بەرەو بۆشایی گەردوون.

ئەم سەتەلایتە تێلێکۆمییە بە هەوڵ و تێکۆشانی توێژەران و زانستوەرانی پیشەسازیی گەردوونیی ئێران لە ڕێکخراو و توێژینگەی گەردوونیی وەزارەتی بەدالە و تەکنۆلۆژیای زانیاری و بە هاوکاریی ژمارێک کۆمپانیای زانستبنەچەی ئێران ساز کراوە. سازکردن و هاویشتنی ئەم سەتەلایتیە کە نزیکەی ١١٠ کیلۆگرام کێشیەتی، یەکێک لە گرینگترین هەنگاوەکانی پیشەسازیی گەردوونیی ئێران بۆ پێوەندیی سەتەلایتی، دانانی زنجیرە سەتەلایتی تێلۆکۆمیی لە ئاستی نزم یان  (LEO) و سەتەلایتی تێلۆکۆمی لە ئاستی بان یان (GEO)ـیە. بە خولگەدانانی ئەم سەتەلایتە، تەکنۆلۆژیای خۆجێی گەردوونی بۆ پێوەندیی باندی Ku بۆ یەکەم جار لە خولگەدا تاقی دەکرێنەوە. هەروەها تەکنۆلۆژیای گەردوونی دیکەی وەک کۆنترۆڵی ڕەوشی سێ میحوەرە، پێوەندیی دوولایەنە لە باندە فرێکانسییەکانی تر، بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی دەیتا، دابەشکردنی و ... لەم سەتەلایتەدا تاقی دەکرێتەوە و هەڵدەسەنگێندرێ. 

حەسەن سالارییە سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونیی ئێران بە راگەیاندنی سەرکەوتووبوونی هاویژرانی ئەم سەتەلایتە وتی: نەوەی دواتری سەتەلایتی ناهید ٢یش لە دیزاین و سازکراندایە و لە داهاتوویشدا بە سەتەلایتهاویژی ئێرانی دەخرێتە خولگەی زەوی. وەحیدی یەزدانیانی سەرۆکی توێژینگەی گەردوونی ئێران ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ وتبووی کە سەتەلایتی ناهید ٢ دەخرێتە سەرەی هاویژرانەوە.  تەمەنی ناهید ٢، دوو ساڵە و بە کێشی ١١٠ کیلۆییەوە لە خولگەی ٥٠٠ کیلۆمەتریی زەویندا دەسووڕێتەوە. 

سەرپەیڤ